- 11 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
17 - 01 - 1430 کۆچی
14 - 01 - 2009 زایینی
12:26 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://albushra-islamia.com./showthread.php?p=96537
ــــــــــــــــــ
لە ئیمام مەھدی بۆ سەرجەم موسڵمانان..
بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، لە ئیمام مەھدی ڕەوانەکراوی بەسەرخەر بۆ ئەوەی محمد نێردراوی اللە ھێناویەتی دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی بۆ سەرجەم موسڵمانان، سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر بێت، لەپاش ئەمە..
ئەی ئوممەتی ئیسلام، سوێند دەخۆم بەو اللە یە گەورەیەی ڕەحمەت و میھرەبانی و زانستەکەی ھەموو شتێکی گرتۆتەوە بەڕاستی من ئیمام مەھدی ڕەوانەکراوم لەلایەن پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھانەوە وە ئایینێکی تازەشم بۆ نەھێناون بەڵکو بەسەرخەرم بۆ ئەوەی دواهەمین نێردراوو پێغەمبەرەکان محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی ھێناویەتی بۆ بەڕاستدانانی حیکمەتەکە لە ڕێککەوتن (تواطؤ) ی ناوی محمد دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی لەگەڵ ناوەکەم بەناوی باوکم (ناصر محمد - بەسەرخەری محمد)، ئەمەش تا ناوەکەم هەواڵ و ئاڵای فەرمان و بانگەوازەکەم ھەڵبگرێت بۆ ئوممەت (ناصر محمد - بەسەرخەری محمد)، ئەمەش لەبەرئەوەی من پێتان ناڵێم پێغەمبەرم نە نێردراویش؛ بەڵکو ئیمامی بەسەرخەرم بۆ ئەوەی دواهەمین نێردراوو پێغەمبەرەکان محمد نێردراوی اللە ھێناویەتی دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، وە بانگەوازی خەڵکی دەکەم بۆ ئەم وشە تەوحیدەی سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی پێھاتووە جا فەرمانێکیان پێناکەم تەنھا بەوەی فەرمان بە سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان کراوە بەوەی ئەو اللە یە بپەرستن کە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ}صدق الله العظيم [البينة:5].
وە بانگەوازی خەڵکیش دەکەم لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەمەوە بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەی، وە ھەرگیز فەرمانێکتان پێناکەم تەنھا بەوەی اللە و پێغەمبەرەکەی فەرمانی پێکردوون وە ڕێگریتان لێناکەم تەنھا بەوەی اللە و پێغەمبەرەکەی ڕێگری لێکردوون، وە بەڕاستیش اللە ڕێگری لێکردوون ئەی گەلی موسڵمانان بەوەی ئایینەکەتان بەش بەش بکەن بۆ چەندین بەش و حزبی جیا جیا وە ھەر حزبێکیش بەوەی خۆی لەلایەتی خۆشحاڵە، وە اللە هۆشداری پێداون لەوەی ئەگەر ئایینەکەتان بەش بەش و پارچە پارچە کرد بۆ چەندین بەش و پارچەی جیاواز ئەوا دواتر هەرەس دەھێنن و شان و شکۆو ھەیبەتتان لەناودەچێت و نامێنێت ھەروەک حاڵی ئێستاتان.
وە ئەی ئوممەتی ئیسلام، من اللە دەکەم بە شاھێد بەسیشە اللە شاھێد بێت بەوەی ھەرگیز بەڵگەتان بەسەردا ناھێنمەوە تەنھا بە چەند ئایەتێک نەبێت لە مەحکەمی قورئانی گەورە ئەو ئایەتانەی بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە کە اللە كردوونی بە کۆمەڵە ئایەتێکی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرا بۆ زاناو نەزانەکانتان کە کەس لێیان لانادات تەنھا کەسی لەناوچوو نەبێت.
وە بانگتان دەکەم ئەی گەلی موسڵمانان بۆ یەکبوونی ڕیزەکانتان و کۆکردنەوەی شان و شەوکەتتان، وە کوفریش دەکەم بە تەعەدودی مەزھەبی لەم ئایینی اللە یەی کە بەش بەش و پارچە پارچەتان کردووە بۆ چەندین بەش و حزبی جیا جیا ھەر حزبێکیش بەوەی خۆی لەلایەتی خۆشحاڵە. وە بانگتان دەکەم بۆ لای کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەی وە ئێوە دەکەم بە شاھێدو اللە ش دەکەم بە شاھێد بەسیشە اللە شاھێد بێت بەوەی سوننەتی نەبەویش لەلایەن اللە وە ھاتووە ھەروەک چۆن قورئانی گەورە لەلایەن اللە وە ھاتووە، وە ئێوەو اللە دەکەم بە شاھێد بەسیشە اللە شاھێد بێت بەوەی قورئان پارێزراوە لە دەستکاریکردن و شێواندن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ} صدق الله العظيم [الحجر:9].
وە ئێوەو اللە دەکەم بە شاھێد بەسیشە اللە شاھێد بێت بەوەی سوننەتی نەبەوی نەپارێزراوە لە دەستکاری کردن و شێواندن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِنْدِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ} صدق الله العظيم [النساء:81].
وە ئێوەو اللە دەکەم بە شاھێد بەسیشە اللە شاھێد بێت بەوەی بەڕاستی من بێباوەڕم بە ھەموو فەرموودەیەکی نەبەوی کە بە دژو پێچەوانە ھاتبێت لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە لەبەرئەوەی دەزانم ئەمە لەلایەن جگە لە اللە و نێردراوەکەیەوە ھاتووە، بەڵکو لەلایەن شەیتانی نەفرەتلێکراوەوە ھاتووە لەسەر زمانی یاوەرەکانی لە شەیتانە بەشەرەکانی یەھود ئەوانەی دەھاتن بۆ لای محمد نێردراوی اللە - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - دەیانوت شاھێدی دەدەین بەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت وە شاھێدی دەدەین بەوەی محمد نێردراوی اللە یە، اللە ش شاھێدی دەدات بەوەی دووڕوەکان درۆدەکەن و سوێندو باوەڕەکەیان کردووە بە قەڵغان تا ببن بە گێڕەرەوەی فەرموودەکان جا ڕێگایان دەگرت لە ڕێبازەکەی اللە بە چەند فەرموودەیەک لە لایەن جگە لە اللە وە؛ بەڵکو لەلایەن یاوەرەکەیان شەیتانی نەفرەتلێکراوەوە تا ئێوە وابزانن لەلایەن اللە وەن لەکاتێکدا لەلایەن اللە و نێردراوەکەیەوە نین، وە بەڕاستیش اللە فەتوای بۆ داون دەربارەی پیلانەکەیان لە مەحکەمی قورئانی گەورەدا، وەكو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{اتّخذوا أَيْمَانَهُمْ جنّة فَصدّوا عَن سَبِيلِ اللَّهِ إنّهم سَاء مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [المنافقون:2].
پاشان اللە شێوازی بەربەستدانانەکەیانی لە ڕێبازی اللە پێناساندوون. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِنْدِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ} صدق الله العظيم [النساء:81].
لەوەیە یەکێک لە زانایانی ئوممەت بیەوێت بمچڕێنێت جا بڵێت: "جا ئێمە چوزانین بەڕاستی ئەم فەرموودە نەبەویە لەلایەن جگە لە اللە و نێردراوەکەیەوە هاتووە بەڵکو لەلایەن شەیتانی نەفرەتلێکراوەوە هاتووە لە ڕێی یاوەرەکانی لە ھاوەڵە پاوەڕدارەکان لە ڕواڵەتدا لە شەیتانە بەشەرەکانی یەھودو ئێمەش بەڕاستمان داناون لەبەرئەوەی واھاتووە فەرموودەکە لە نێردراوی اللە وە بێت دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی؟". لەپاش ئەمە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ھیچ بەڵگەو بەھانەیەکتان بۆ نیە بەڵکو بەڵگە بۆ اللە و نێردراوەکەی و ئیمام مەھدیە لەسەرتان بە حەق، ئەمەش لەبەرئەوەی اللە فەرمانی پێکردوون بە دەستگرتن بە مەحکەمی قورئانی گەورەی پەتی درێژبووەوەی اللە کە بههێزترین هۆکاری ڕزگاریهو هیچ پسان و ههڵوهشاندنهوهیهکی بۆ نیەو ههمیشه پتهوو دامهزراوە ئەوەی دەستی پێوە بگرێت دەربازی بووەو ھیدایەتی وەرگرتووە بۆ ڕێگای ڕاست، وە ئەوەی دەستی بە دژو پێچەوانەی ئەمەوە گرتبێت لە فەرموودە نەبەویەکان ئەوا بەڕاستی دەستی گرتووە بە سوننەتی شەیتانی نەفرەتلێکراو نەک بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەی کە دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانی گەورە نیە.
وە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان لەڕاستیدا اللە فەرمانی پێکردوون ئەگەر بێتو جیاوازی و ناکۆکی کەوتە نێوانتان لەسەر ھەر فەرموودەیەکی نەبەوی ئەوا دەستبگرن بە پەتەکەی اللە مەحکەمی قورئانی گەورەوە جا حوکم بکەن بۆ لای مەحکەمی قورئانی گەورە، وە فەرمانی پێکردوون بە وردبوونەوە لە مەحکەمی قورئانی گەورە بۆ ئاشکراکردنی ڕاستی و دروستی ئەم فەرموودەیە، وە اللە ئاگاداریشی کردونەتەوە لەوەی ئەگەر فەرموودە نەبەویەکەتان بینی بە دژو پێچەوانە ھاتووە لەگەڵ ئایەتێکی مەحکەمی قورئانی گەورە ئەوا بزانن فەرموودەکە لەلایەن جگە لە اللە وەیەو لەلایەن شەیتانی نەفرەتلێکراوەوە هاتووە لە ڕێی یاوەرەکانیەوە تا ڕێگاتان لێبگرێت لە شوێنکەوتنی ڕێبازی اللە و ئەم حەقەی لە قورئانی گەورەدا دابەزێنراوە، وە لەڕاستیدا محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی فەتوای بۆ داون بەوەی اللە قورئان و سوننەتی نەبەوی پێداوە، هەروەک دروودو سڵاوی لێبێت فەرموویەتی:
[إنّي تارك فيكم ما أن تمسكتم به فلن تضلّوا بعدي أبداً؛ كتاب الله حبل ممدود ما بين السماء والأرض وسنّتي وإنّهما لن يتفرقا] صدق محمدٌ رسول الله صلّى الله عليه وعلى آله وسلّم.
بەو مانایەی قورئان و سوننەت ھەرگیز جیاواز نابن و پێچەوانەو دژی یەکتری نابن و لێک جیا نابنەوە لە ھیچ شتێکدا.
وە لەمەشدا تێدەگەین ئەوەی لە سوننەتدا بە دژو پێچەوانە ھاتبێت لەگەڵ مەحکەمی قورئان ئەوا بەڕاستی ئەم فەرموودە نەبەویە لە سوننەتی شەیتانی نەفرەت لێکراوەوە لەلایەن جگە لە اللە و نێردراوەکەیەوە هاتووە. ئێستاش فەرموودەیەکی ھەڵبەستراوتان پێدەڵێم کە لەلایەن جگە لە اللە و نێردراوەکەیەوەیە بەو مانایەی لەلایەن شەیتانی نەفرەت لێکراوەوە ھاتووە تا ڕێگاتان لێبگرێت لە شوێنکەوتنی ڕێگاکەی اللە لە مەحکەمی قورئانی گەورە ئەویش ئەم فەرموودە ھەڵبەستراوەیە کە گوایە لە نێردراوی اللە وەیە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی و فەرموویەتی:
[اختلاف أُمتي رحمة].
ئەم فەرموودەیەش فەرموودەیەکە کە زانایانی موسڵمانان بەڕێژەی %100 جێبەجێیان کردووە جا جیاوازو ناکۆک بوون و ئایینەکەیان بەش بەش و پارچە پارچە کردووە بۆ چەندین بەش و پارچەو حزبی جیاواز ھەر حزبێکیش بەوەی خۆی لەلایەتی خۆشحاڵە، لەکاتێکدا ئەم فەرموودەیە لەلایەن اللە و نێردراوەکەیەوە نیە بەڵکو دژو پێچەوانەی مەحکەمی فەرمانی اللە یە لە قورئانی گەورە، جا ئێوەش ئەم فەرموودەیەتان جێبەجێکردووە لەکاتێکدا لە فەرمانەکانی شەیتانە وە وازتان لە فەرمانەکەی اللە ی ڕەحمان ھێناوە جا ھەرەستان ھێناو شان و شەوکەتان ڕۆیشت و نەما ھەروەک حاڵی ئێستاتان.
وە ئەی گەلی موسڵمانان، ڕەوانیە فەتواتان بۆ بدەم لەسەر شتێک و پاشانیش بڵێم: (هذا والله أعلم، إن أخطأت فمن نفسي- اللە زاناترە، ئەگەر ھەڵەم کردبێت ئەوا لە خۆمەوەیە)! پەنا دەگرم بە اللە قسەیەک بکەم بە گومان لەسەر اللە لەکاتێکدا بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە نەزانم! وە سوێندیش دەخۆم بە اللە ئەم فەرموودەیە
[اختلاف أُمتي رحمة] لەلایەن جگە لە اللە وە ھاتووە؛ بەڵکو لەلایەن شەیتانی نەفرەت لێکراوەوە هاتووە، وە اللە ش بەڵگەکەمی لەسەرتان لە سوێندخواردندا دانەناوە؛ بەڵکو لە زانستدا دایناوە. جا فەرموون ئەمەش ڕێساو یاساو سەرچاوەی حەق بۆ ئاشکراکردنی فەرموودە نەبەویە مەدسوس و ھەڵبەستراوەکان بەوەی ئەگەر بێتو فەرموودەکە لەلایەن جگە لە اللە وە بێت ئەوا ئەوکاتە ئێوە لەنیوان فەرموودەکەو نێوان مەحکەمی قورئان جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر دەبینن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ ۚ كَبُرَ} صدق الله العظيم [الشورى:13].
جا وەرن ئەی گەلی زانایانی ئوممەت ئەوانەی جیاوازو ناکۆک بوون بۆ جێبەجێکردنی ئەم یاسایە لە ڕێسای ئایینی ئیسلامی پاک و ڕاست و دروست بۆ ئاشکراکردنی فەرموودە مەدسوسە ھەڵبەستراوەکان ھەروەک ئەم فەرموودە مەدسوسە ھەڵبەستراوەی دەڵێت
[اختلاف أمتي رحمة]، جا ئەگەر ئەم فەرموودە نەبەویە لەلایەن جگە لە اللە وە بێت ئەوا بێگومان بەبێ ھیچ شک و گومانێک دواتر لە نێوانی و نێوان مەحکەمی قورئانی گەورەدا بە تەواوی و ڕوون و وردی و تێروتەسەلی دژایەتی و جیاوازیەکی زۆر دەبینینەوە، جا وەرن تا ئەم فەرموودەیە جێبەجێ بکەین لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە بۆ ئاشکراکردنی ڕاست و دروستیەکەی، جا ھەرچی فەرموودەکەیە ئەوا بریتیە لە:
[اختلاف أمتي رحمة]، ئەمەشتان بریتیە لە مەحکەمی قورئانی گەورە لەم بارەیەوە جا حوکمەکەی اللە دەبینن ڕوون و ئاشکرایە لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان، وە دەبینن لە نێوانی و نێوان ئەم فەرموودەیەدا جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر هەیە.
اللە ی پایەبەرز فــــەرموویەتی
1- {أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ ۚ كَبُرَ} صدق الله العظيم [الشورى:13].
2- {فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا ۚ فِطْرَتَ اللَّـهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا ۚ لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّـهِ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٣٠﴾ مُنِيبِينَ إِلَيْهِ وَاتَّقُوهُ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَلَا تَكُونُوا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿٣١﴾ مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا ۖكُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [الروم].
َ
3- {شَرَعَ لَكُم مِّنَ الدِّينِ مَا وَصَّىٰ بِهِ نُوحًا وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَىٰ ۖ أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ ۚكَبُرَ عَلَى الْمُشْرِكِينَ مَا تَدْعُوهُمْ إِلَيْهِ ۚ اللَّـهُ يَجْتَبِي إِلَيْهِ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَن يُنِيبُ ﴿١٣﴾} صدق الله العظيم [الشورى].
4- {إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا لَّسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ ۚ إِنَّمَا أَمْرُهُمْ إِلَى اللَّـهِ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ ﴿١٥٩﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
5- {وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّـهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا} صدق الله العظيم [آل عمران:103].
جا ئایا پەتەکەی اللە چیە؟ ئەمە بریتیە لە مەحکەمی قورئانی گەورەی ڕوون و ئاشکرا ئەو ئایەتانەی کە دایک و بنچینەی کتێبن و کەس لێیان لانادات تەنھا کەسی لەناوچوو نەبێت، جا شوێنی ئەمانە مەکەون کە دژو پێچەوانەی ئەم ئایەتانەن چونکە لەناو دەچن وە هەمووتان دەستبگرن بە پەتەکەی اللە وەو جیاوازو بەش بەش مەبن، ئاگاداربن پەتەکەی اللە بریتیە لە مەحکەمی قورئانی گەورە ئەوەی دەستی پێوە بگرێت و وازبھێنێت لەوەی دژو پێچەوانەیەتی و پشتگوێی بخات ئەوا لەڕاستیدا دەستی گرتووە بە حەق و ھیدایەتیشدراوە بۆ ڕێگای ڕاست. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا ﴿١٧٤﴾ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّـهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا ﴿١٧٥﴾} صدق الله العظيم [النساء].
جا لەبەرئەوەی ئێوە سەرپێچی سەرجەم فەرمانە مەحکەمەکانی اللە تان کردووە لەم بارەیەوەو شوێنی فەرمانی ئەم شەیتانە کەوتوون کە فەرمانتان پێدەکات جیاوازو بەش بەش و پارچە پارچە بن گوایە لەمەدا ڕەحمەت ھەیە بۆ ئێوە تا موسڵمانان بتوانن فەتوای ئەم و فەتوای ئەو وەربگرن جا گوایە ئەمە ڕەحمەتەکەیە! وەھا ئەوە هەرەستان ھێناو شان و شکۆو ھەیبەتتان نەماو لەناوچوو، جا کوانێ ڕەحمەتەکە ئەی گەلی زانایانی ئوممەت؟
بۆیە من اللە و سەرجەم پشتیوانە چاکەکارەکان دەکەم بە شاھێد بەوەی منی ئیمام مەھدی بێباوەڕم بە سوننەتی مەدسوس و ھەڵبەستراوی شەیتانی نەفرەتلێکراو لە سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی نەبەوی. وە اللە ش دەکەم بە شاھێد بەسیشە اللە شاھێد بێت ئەوەی دژو پێچەوانە بێت لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە لە فەرموودەکانی سوننەت ئەوا ئەم فەرموودەیە زمانی محمد نێردراوی اللە قسەی پێنەکردووە - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - ئەوکەسەی بە ھەواو ئارەزوو قسەی نەکردووە وە بەڕاستی فەرموودەی دژو پێچەوانەش لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە لەلایەن جگە لە اللە وە ھاتووە لەلایەن شەیتانی نەفرەتلێکراوەوە لەسەر زمانی یاوەرەکانی لە شەیتانە بەشەرەکانی یەھود.
بۆیە منی ئیمام مەهدی بە کوفرێکی تەواو کوفر بە تەعەدودی حزبی لە ئایینی ئیسلامی پاک و ڕاست و دروست دەکەم. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا ۚ فِطْرَتَ اللَّـهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا ۚ لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّـهِ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٣٠﴾ مُنِيبِينَ إِلَيْهِ وَاتَّقُوهُ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَلَا تَكُونُوا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿٣١﴾ مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا ۖكُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [الروم].
وە ئەی ئوممەتی ئیسلام، من اللە دەکەم بە شاھێد لەسەرتان و لەسەر ئەم زانایانەتان کە چاوەڕێی بەڕاستدانانیانن دەربارەی من تا فەتواتان بۆ بدەن بەڵام ئەمە بەڵگەو بەھانەی ئێوە نیە لەبەردەستی اللە ئەگەر بێتو ڕووتان وەرگێڕا لەوەی شوێنی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بکەون بۆ جەنگ کردن لەپێناوی اللە و ئازادکردنی مزگەوتی ئەقساو ئەوەی لە دەورو بەریەتی لە باوەڕداران، وە مژدەشتان پێدەدەم و مژدەش بە زاناکانتان دەدەم بەوەی ئەگەر ڕوو وەربگێڕن ئەوا دواتر اللە لەگەڵیان سزاتان دەدات بە سزایەکی گەورە. لەوەیە یەکێک لە موسڵمانان نەک لە زانایان بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، چۆن شوێنت دەکەوین مادام زاناکانمان فەتوایان دەربارەی تۆ نەداوە جا شوێنت کەوتبن و لەدوای ئەمە ئێمەش شوێنت بکەوین؟ وە ئێمە چوزانین تۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقیت لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیھانەوە یان درۆزنێکی خراپەکاری". لەپاش ئەمە مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو پێی دەڵێم: ھیچ بەڵگەو بەھانەیەکت نیە ئەگەر بێتو زانایەکانت بەڕاستیان دانەنام جا تۆ هەر لە سزادراوان دەبیت، ئەمەش لەبەرئەوەی من بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکرایەکان بۆ زاناو نەزانەکان لە مەحکەمی قورئانی عەرەبی ئاشکرا بۆ ھەموو خاوەن زمانێکی عەرەبی ئاشکرا بەڵگەتان بەسەردا دەهێنمەوە تەنھا ئەگەر لە کەڕو لاڵەکان بێت ئەوانەی ژیرنابن و تێناگەن جا ھەرگیز بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانی گەورە ھیچت بۆ زیاد ناکات تەنھا پیسی نەبێت لەسەر پیسیەکەت، ھەرچی باوەڕدارانن بە حەق ئەوا دواتر باوەڕو پێداگیریان بۆ زیاتر دەکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قَاتِلُوا الَّذِينَ يَلُونَكُم مِّنَ الْكُفَّارِ وَلْيَجِدُوا فِيكُمْ غِلْظَةً ۚ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّـهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ ﴿١٢٣﴾ وَإِذَا مَا أُنزِلَتْ سُورَةٌ فَمِنْهُم مَّن يَقُولُ أَيُّكُمْ زَادَتْهُ هَـٰذِهِ إِيمَانًا ۚ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَزَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَهُمْ يَسْتَبْشِرُونَ ﴿١٢٤﴾ وَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ فَزَادَتْهُمْ رِجْسًا إِلَىٰ رِجْسِهِمْ وَمَاتُوا وَهُمْ كَافِرُونَ ﴿١٢٥﴾} صدق الله العظيم [التوبة].
وە ئەی ئوممەتی ئیسلام، ھا ئەوە من بێباوەڕان دەبینم غیرەت و دەمارگیری مرۆڤایەتی گرتوویانە لەبەرامبەر ئەوەی تاوانکارانی جەنگ بە برایەکانتان لە فەڵەستین دەیکەن، وە ئەی گەلی میسری عەرەبی ڕەسەن و بە جەرگ نەفرەت لە حوسنی موبارەک بکەن بە نەفرەتێکی گەورە جا بەڕاستی ئەو ڕازی بووە بە یەھودو شوێنی ڕێگەو پەیڕەوو بەرنامەکەی ئەوان کەوتووە، وە ھێشتا ھەر ھەوڵ دەدات بۆ هەرەس پێھێنانی عەرەب و موسڵمانان، وە ھێشتا ھەر ھەوڵ دەدات بۆ هەرەس پێھێنانی ھەر بڕیارێکی سەربازی ستراتیژی عەرەبی لەدژی یەھودە دەستدریژکارەکان لە فەڵەستین، ئەی نەفرەتی اللە لەسەر حوسنی موبارەک بێت بە نەفرەتێکی گەورە مادام بەرگری دەکات لە یەھود، وە بەڕاستی اللە لە مەحکەمی قورئانی گەورە فەتوای بۆ داون بەوەی حوسنی موبارەک لە یەھودە مادام پشتیان دەگرێت و بەرگریان لێدەکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{يَا أيّها الَّذِينَ آمَنُوا لا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنّصارى أَوْلِيَاءَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ مِنْكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ إِنَّ اللَّهَ لا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ} صدق الله العظيم [المائدة:51].
وە ھەموو نەصاراو یەھودیش دوژمنی موسڵمانان نین، نەخێر.. بەڵکو تەنھا ئەوانەی ستەمیان کردووەو دەستدرێژیانکردۆتە سەرتان، ھەرچی ئەوانەن کە دوژمنایەتی و دەستدرێژیان نەکردۆتە سەرتان ئەوا قسەو مامەڵەیان بەو پەڕی چاکی لەگەڵدا بکەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَلا تُجَادِلُوا أَهْلَ الْكِتَابِ إِلا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِلا الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْهُمْ وَقُولُوا آمَنَّا بِالَّذِي أُنزِلَ إِلَيْنَا وَأُنزِلَ إِلَيْكُمْ وَإِلَهُنَا وَإِلَهُكُمْ وَاحِدٌ} صدق الله العظيم [العنكبوت:46].
وە ئەی ئوممەتی ئیسلام، فشار بخەنە سەر سەرکردەکانتان جا ئەوان ھیچ ھەڵبژاردەیەکی تریان بۆ نیە، یان ئەوەتا بڕیارێکی سەربازی ستراتیژی دەردەکەن بۆ ڕێگاگرتن لە یەھودە (دەستدرێژکارەکان لەسەر برایەکانتان) ئەوانەی گەل بە ھەموویانەوە دەکوژن تەنانەت منداڵی ساواش ئێوەش سەیریان دەکەن، یان ئەوەتا سەرکردەکانی عەرەب لە کورسیەکانیان دادەبەزن جا بۆ ژ ن و ئافرەتەکانیان جێیان بھێڵن بەڵکو ئەوان چاکتر بن لەوان.
جا بزانن ھەموو پیاوە باوەڕدارەکان پیاو نین؛ بەڵکو لەناو باوەڕداران ھەندێک لە پیاو ھەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّـهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا} صدق الله العظيم [الأحزاب:23].
وە ئەی گەلی زانایانی ئوممەت ئەوانەی کەڕو لاڵ بوون ئەوانەی تێناگەن و عەقڵ و ژیریتان ناخەنە کار مەگەر تەنھا ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت، دان بنێن بە فەرمان و بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی تا بۆتان دەربکەوێت جا اللە پێی شکۆمەندتان بکات بە شکۆمەندیەکی گەورەو پێی سەرتان بخات بەسەرخستنێکی شکۆمەندانەو تواناوە، وە بەڕاستی من بانگتان دەکەم بۆ جەنگ کردن لەپێناو اللە و دان نان بە فەرمان و بانگەوازەکەم تا دەربکەوم بۆ سەرکردایەتیکردنتان. وە سوێند دەخۆم بە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ من ھەرگیز سەربازەکان نانێرم لەپێناو اللە بۆ جەنگ کردن لەگەڵ یەھود لەکاتێکیشدا خۆم لەسەر عەرش و کورسیەکەم بمێنمەوە لەنێو ژنەکانمدا؛ بەڵکو پەیمان بە اللە دەدەم وە پەیمان بە ئێوەش دەدەم بەوەی ئەگەر بێتو دانتان نا بە حەقی لای پەروەردگارەکەتان ئەوا دواتر ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی هاوشان لەگەڵ سەربازەکانی لە مەیدانی جەنگدا جەنگ دەکات؛ بەڵکو لە ڕیزی یەکەمدا دەبم دواتر اللە ش دەمپارێزێت و سەرمدەخات تا بە بەندەکەی نورەکەی تەواو دەکات ئەگەرچی تاوانکارانیش ڕقیان لە دەرکەوتنی بێت.
وە ئەگەر ڕووشتان وەرگێڕا ئەی گەلی زانایانی ئوممەت و سەرکردەکانیان لە دان نان بە فەرمان و بانگەوازەکەم بۆ دەرکەوتن بۆ جەنگ کردن لەپێناوی اللە ئەوا بەڕاستی پشتان کردۆتە جیھادکردن لەپێناو اللە و مژدەشتان پێدەدەم بە سزایەکی بەئێش بە ھەسارەی سزای سەقەری ھەسارەی دەیەم، جا من و ھەسارەی سزا بە قەدەرێکی دیاریکراو بۆتان ھاتووین بانگتان دەکەین بۆ جەنگ کردن لەپێناوی اللە و دان نان بە فەرمان و بانگەوازەکەم لە پێناوی اللە تا سەرکردایەتیتان بکەم بۆ جەنگ کردن نەک لەبەر حەزکردن لە موڵکەکانتان؛ بەڵکو تا وشەی اللە بەرزو بڵند بێت و اللە دەرمبخات بەسەر ئەم تاوانکارانەی ستهمیان بهرپاکرد له وڵاتداو خهڵکیان چهوساندهوه جا خراپەو تاوان و گوناهی زۆریان ئهنجامدا.
جا جیھاد بکەن ، جیھاد بکەن.. وە ئەگەر نەشتانکرد ئەوا لە زهویدا ئاشوب و ناکۆکی و گوناهو تاوان و خراپەکاریەکی گهوره پێش دێت، وە مەھدی چاوەڕوانکراوو ھەسارەی سەقەرو تێکدەری و خراپەکاری کۆتایی و گەورەی یەھودیش بە قەدەرێکی دیاریکراو بۆتان ھاتوون لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی اللە، وە بانگیشتان دەکەم بۆ دان نان بەحەق لەپێناوی جەنگ، وە ئەگەر ڕووشتان وەرگێڕا ئەوا مژدەتان پێدەدەم بەوەی اللە دواتر لەناوتان دەبات وە دەترسم لەوەی سزاتان بدات بە سزایەکی بە ئێش. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَا لَكُمْ إِذَا قِيلَ لَكُمُ انفِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّـهِ اثَّاقَلْتُمْ إِلَى الْأَرْضِ أَرَضِيتُم بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا مِنَ الْآخِرَةِ فَمَا مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فِي الْآخِرَةِ إِلَّا قَلِيلٌ ﴿٣٨﴾ إِلَّا تَنفِرُوا يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا وَيَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّوهُ شَيْئًا وَاللَّـهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿٣٩﴾} صدق الله العظيم [التوبة].
ئەمەش لەو کاتەی فەرمانی اللە دێت بۆ دەرکەوتنم بەسەر خەڵکی جیھان بە سزایەکی بە ئێش بۆ سەریان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{قُلْ إِن كَانَ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَآؤُكُمْ وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا أحبّ إِلَيْكُم مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ وَجِهَادٍ فِي سَبِيلِهِ فَتَرَبَّصُواْ حتّى يأتي اللّهُ بِأَمْرِهِ وَاللّهُ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ} صدق الله العظيم [التوبة:24].
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________