ئیمام ناصر محمد یه‌مانی
19 - ذو لحجە - 1433 کۆچی
04 - 11 - 2012 زایینی
09:31 به‌یانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://albushra-islamia.com./showthread.php?p=69236
ـــــــــــــــــــــ
وه‌ڵامی ئیمام مه‌هدی بۆ سه‌عد:
دواتر له‌گه‌ڵ مه‌سیحی درۆزن و سوپاكه‌ی به سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كانی اللە وە ده‌جه‌نگین، جا با دەرکەوێت کامەمان هێزو ده‌سه‌ڵاتی زۆرترەو به‌توندی و سه‌ختی تۆڵه ده‌ستێنێت بە مۆڵەتی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان ..
بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر سەرجەم بانگەوازکارانی لای اللە لە پێغەمبەرو نێردراوان و یاوەرەکان وە لەسەر پێشەواکانی کتێب و کەس و کارەکانیان و شوێنکەوتووانی حەق تا ئەم ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان..
ئایا ئه‌م وشتر گه‌یاندنه چ گه‌یاندنێكه ئه‌ی سه‌عد! جا ئایا خاوه‌نی زانستی كتێب ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانیت كردووه به هاوشێوه‌ی ئیمامی درۆزن ئەحمەد حەسەن یەمانی؟ جا لە اللە بترسه ئه‌ی پیاو، ئایا تۆ له‌م کەسانه‌یت کە ته‌نانه‌ت جیاوازی ناكه‌ن له نێوان گوێدرێژ‌و وشتریش؟ ئایا نازانیت ئەحمەد حەسەن یەمانی عێڕاقی بانگەواز ده‌كات بۆ شیرک و هاوبەشدانان بۆ اللە وه بۆ ته‌وه‌سول کردن به پێغه‌مبه‌ران و ئه‌ولیاكان و پاڕانەوە لێیان؟ به‌ڵام منی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی ده‌بینیت بانگه‌وازه‌كه‌م به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی ئەحمەد حەسەن عێڕاقیە له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من بانگەواز ده‌كه‌م بۆ په‌رستنی اللە به ته‌نها بێ ئه‌وه‌ی هیچ شه‌ریک و هاوبەش و هاوه‌ڵێكی بۆ دابنێن وه بۆ ته‌وه‌سول نه‌كردن به پێغه‌مبه‌ران و ئه‌ولیاكان و نەپاڕانەوە لێیان، جا چیته ئه‌ی پیاو جیاوازی ناكه‌یت له نێوان حه‌ق و به‌تاڵ، یان تۆ هاتوویت تا ڕێگا لە حه‌ق بگریت و خوارو خێچ و لاری بكه‌یت؟ وه ئه‌ی پیاو، ئەگه‌ر تۆ ده‌ته‌وێت پشتیوانە چاکەکارە پێشكه‌وتووه‌کان توشی ئاشوب بكه‌یت له سه‌رده‌می گفتوگۆ به‌ر له ده‌ركه‌وتن له‌بەرامبەر شوێنکەوتنی ناصر محمد یه‌مانی ئه‌وا هه‌رگیز نا‌توانیت تا ئەوکاتەی به‌یانێكی چاكتر بۆ ئایه‌ته‌كانی قورئان ده‌هێنیت کە چاكتر بێت له به‌یانه‌كه‌ی ناصر محمد یه‌مانی و چاكتر لێكدانه‌وه‌ی بكات.
هه‌رچی ئه‌م فه‌توایه‌شته له‌لایه‌ن خۆته‌وه کە ده‌ڵێیت: "ئەگه‌ر بێت‌و ناصر محمد یه‌مانی به قورئان گفتوگۆ بكات و به‌ڵگه بهێنێته‌وه ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه ئەحمەد حەسەن یەمانیش به قورئان گفتوگۆ ده‌كات و به‌ڵگه دەهێنێتهوهو به ئایه‌ته‌كان شاهێدی ده‌دات". جا له‌پاش ئه‌مه ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی وه‌ڵامت ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێم: حوكم و بڕیاره‌كه‌ت چه‌نده سته‌مكارانه‌یه! له كاتێكدا ده‌شزانیت جیاوازیه‌كی گه‌وره هه‌یه له نێوان به‌تاڵی ئەحمەد حەسەن یەمانی عێڕاقی و ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی. وه ئه‌ی پیاو، ئەگه‌ر تۆ وایده‌بینیت ناصر محمد یه‌مانی له‌سه‌ر به‌تاڵه وه ئه‌و قورئان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ته‌فسیر ده‌كات ئەوا فه‌رموو به‌یانێكی حه‌قمان بۆ بهێنه ئه‌ی سه‌عد، وه له قورئانی گه‌وره به وردی و تێر‌و ته‌سه‌لی باسی بكه ئەگه‌ر تۆ له ڕاستگۆیانیت، له‌كاتێكدا سه‌عد له‌وانه‌ش نیه‌و ناتوانێت، وه ئەگه‌ر سه‌عد حه‌قیش ببینێت هه‌ر شوێنی ناكه‌وێت. له‌وه‌یه یه‌كێک له‌وانه‌ی به‌دوای ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن بیه‌وێت بڵێت: "جا تۆ چوزانیت سه‌عد ئەگه‌ر حه‌قیشی بینی هەر شوێنی ناكه‌وێت؟". جا له‌پاش ئه‌مه به حه‌ق وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه به‌بێ سته‌م لێ‌كردن و ده‌ڵێین: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ده‌یانبینن ته‌نها به‌دوای بۆشایی بۆ خاڵی لاواز ده‌گه‌ڕێن به‌ڵكو به‌ڵگه‌یه‌ک بهێننه‌وه له‌سه‌ر ناصر محمد یه‌مانی ئەگه‌ر بێت‌و له ته‌نها یه‌ک خاڵیشدا بێت - له‌كاتێكدا هه‌رگیزیش ناتوانن - ئه‌وانه گه‌لێكن هیدایه‌ت نادرێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌دوای ڕاستیدا ناگه‌ڕێن، وه ئه‌گه‌ر حه‌ق و ڕاستیش ببینن هه‌ر پشتی لێده‌كه‌ن.
وه ئه‌ی سه‌عد، ئێستاش حوكم و بڕیار ده‌ده‌ین له نێوانی تۆ‌و پشتیوانەکان به حه‌ق و ده‌ڵێین: فه‌رموو به‌یانێكی چاكترمان بۆ بهێنه کە باشتر هیدایه‌ت بدات له به‌یانه‌كه‌ی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی، جا ئەگه‌ر ئه‌مه‌ت كرد ئه‌وا دواتر بۆ پشتیوانەکان ڕوون ده‌بێته‌وه بەوەی ناصر محمد یه‌مانی له‌سه‌ر گومڕاییه وه ده‌چیته ناو مێژووه‌وه له فراوانترین ده‌رگاوه جا موسڵمانان رزگار ده‌كه‌یت له‌وه‌ی ناصر محمد یه‌مانی گومڕاو سه‌رلێشێواویان بكات ئەگه‌ر هاتوو له گومڕایان بوو وه له‌وانه‌بوو کە خه‌ڵكیش گومڕا ده‌كه‌ن، وه ئه‌گه‌ر نه‌شتكرد و له‌كاتێكدا هه‌رگیزیش نا‌توانیت ئه‌وا لە اللە بترسه و ڕێگا له حه‌ق و ڕاستی مه‌گره جا له‌م ڕێگایه‌وه توڕه‌یی له‌سه‌ر توڕه‌یی له‌لایه‌ن پەروەردگاری هه‌موو خەڵکی جیهانه‌وه بۆ خۆت مسۆگه‌ر بكه‌یت. وه دەتبینم قسه‌كانت نه‌زۆكن له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ ته‌نها به قسه گفتوگۆ ده‌كه‌یت نه‌ک به ده‌سه‌ڵاتی زانست، وه دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم: فه‌رموو به‌یانێكی چاكتر بهێنه کە باشتر هیدایه‌ت بدات له‌م ئایه‌تانه‌ی ئیمام ناصر محمد یه‌مانی به وردی و تێر‌و ته‌سه‌لی باسی كردووه ئەگه‌ر تۆ له ڕاستگۆیانیت. وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.
جا بۆ نموونه به‌ڵگه‌ی ئاشكرای ئاشوبی ده‌نگ و ڕه‌نگی شه‌یتان له مەحكه‌می قورئانی گه‌وره، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{ وَاسْتَفْزِزْ مَنِ اسْتَطَعْتَ مِنْهُمْ بِصَوْتِكَ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِمْ بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكْهُمْ فِي الْأَمْوَالِ وَالْأَوْلَادِ وَعِدْهُمْ ۚوَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلَّا غُرُورًا} صدق الله العظيم [الإسرا‌ء:64].
جا ئەمە بریتی یە لە ئاشوبی دەنگ و ڕەنگی شەیتان کە قسەتان لەگەڵ دەکات لەکاتێکیشدا ئێوە دەیبینن. جا هه‌رچی (الاستفزاز) ـەکەیه: ئه‌وا بریتی یە لە دەرکردنی خەڵکی لە نورو ڕۆشنایی بۆ تاریکیەکان لە دوای ھیدایەتی ھەموو خەڵکی لەدوای ئەوەی اللە کردوونی بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست جا لەپاش ئەمە مەسیحی درۆزن دێت بۆ ئەوەی خەڵکی تووشی ئاشوب بکات لە باوەڕھێنان بە اللە ی ڕەحمان. ھەر بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{ ال‌م (1) أَحَسِبَ النّاس أَنْ يُتْرَكُوا أَنْ يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ (2) } صدق الله العظيم [العنكبوت].
جا لەبەرئەوەی مەسیحی درۆزن شەیتانی نەفرەتلێکراو لەدوای ھیدایەتی ھەموو خەڵکیەوە دەردەچێت بۆ ئەوەی خەڵکی تووشی ئاشوب بکات بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{وَاسْتَفْزِزْ مَنِ اسْتَطَعْتَ مِنْهُمْ بِصَوْتِكَ}، بەو مانایەی ئەوەی دەتوانی لێیان دەریان بهێنە لە نورو ڕۆشنایی بۆ تاریکیەکان بە دەنگت بەو مانایەی بە ئاشوبی دەنگ و ڕەنگ، وە دایان ببڕە بە سوپا‌و لەشکری سواره‌و پیاده‌ی خۆته‌وە جا ئەم ئەسپانە بەڵێ ئەسپی ڕاستین لەسەر ئەرزی واقع، وە بەڵێ ئەسپەکانی بریتین لە ئەسپی زەویە ڕاخراوەکە (لە بەھەشتی ژێر خاک) کە ئێوە بە زانستەکەی نازانن، وە بەڕاستیش اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی دەربارەی هەواڵی پێداون جا دەچنە ڕیزی بەیانی ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت:
{ وَالْخَيْلَ وَالْبِغَالَ وَالْحَمِيرَ لِتَرْكَبُوهَا وَزِينَةً وَيَخْلُقُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ (8) وَعَلَى اللّهِ قَصْدُ السَّبِيلِ وَمِنْهَا جَآئِرٌ} صدق الله العظيم [النحل:8-9].
جا ھەرچی (الجائر) ە: ئەوا لە دروستکراوەکانی اللە دروستکراون جا پێشتر بەیانی (الجائر) مان کردووە، کە بریتی یە لە کەشتیەکانی ئەمڕۆو فرۆکەکان و ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەرەکان، جا بەھەمان شێوە ئەسپەکانی دەجالیش کە ئێوە بە زانستەکەی نازانن لە دروستکراوەکانی اللە ن لە زەوی دوو خۆرھەڵاتەکە کە بە زانستەکەی نازانن و ئاگادارنین لێی، جا بەھەمان شێوە ئەمە دەچێتە ڕیزی ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت:
{ وَالْخَيْلَ وَالْبِغَالَ وَالْحَمِيرَ لِتَرْكَبُوهَا وَزِينَةً وَيَخْلُقُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ (8) } صدق الله العظيم.
ئێمەش بەسەریاندا زاڵ دەبین بە م.ڵەتی اللە و بەسەریشیاندا سەردەکەوین و ھەرگیزیش ئیمام مەھدی و مەسیح عیسای کوڕی مەریەم ھەڵنایەن بۆ لوتکەی چیاکان بە سوپاکانیانەوە بە ھەڵھاتن لە مەسیحی درۆزن هەڕوەک بوختانکاران بوختانیان ھەڵبەستووە لەسەرمان، وە ئەم گێڕانەوەیە شەیتان وتوویەتی لەسەر زاری یاوەرەکانی تا گومڕاتان بکات، وە حیکمەتە پیسەکەش لەمە بریتی یە لەوەی ئەگەر مەسیحی درۆزن و سوپاکەی لە یەئجوج و مەئجوج دەرچوون لەپاش ئەمە باوەڕداران ھەڵبێن لە شەڕکردن لەگەڵیان بۆ لوتکەی چیاکان بۆ بەڕاستدانانی ئەم گێڕانەوە ھەڵبەستراوە، پاشانیش مەسیحی درۆزن و یەئجوج و مەئجوج ھیچ ڕووبەڕوبوونەوەیەک لە باوەڕداران نەبینن لەبەرئەوەی سوپاکەی ئیمام مەھدی و وەزیرەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم پاشەکشەیان کردووە بۆ چیاکان.
دوورەو زۆر دوورە سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان ئاگەر ئەوان بۆمان دەرچوون ئەوا ئێمە دواتر بەدڵنیاییەوە جەنگ لەگەڵ مەسیحی درۆزن و سوپاکەی دەکەین بە سەرجەم سەربازەکانی اللە وە جا با دەرکەوێت کامەمان هێزو ده‌سه‌ڵاتی زۆرترەو به توندی و سه‌ختی تۆڵه ده‌ستێنێت بە مۆڵەتی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان.
وە ئەی خەڵکینە، بەڕاستی شەیتانی نەفرەت لێکراو ھەرگیز پێتان ناڵێت شەیتانی نەفرەت لێکراوی فریشتە ھاروت ـە، وە ھەرگیزیش پێتان ناڵێت مەسیحی درۆزنە، بەڵکو دواتر پێتان دەڵێت مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە، ھەر لەبەرئەمەش پێی دەوترێت مەسیحی درۆزن لەبەرئەوەی ئەو مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نیە وە بۆ کوڕی مەریەمیش نیە قسەیەک بکات مافی ئەو نەبێت، ھەر لەبەرئەمەشە عیسای کوڕی مەریەمی حەق دەگەڕێتەوە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و لەسەر دایکی بێت- لەبەرئەوەی اللە دەزانێت مەسیحی درۆزن دەیەوێت خۆی بخاتە سەر کەسایەتی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم جا بانگەشەی پەروەردگارێتی دەکات.
وه ئه‌ی گه‌لی پشتیوانەکان، با سه‌عدو ئه‌وانه‌شی وه‌ک ئه‌ون سه‌رقاڵتان نه‌كه‌ن له بانگه‌وازكردن بۆ لای اللە له‌سه‌ر به‌رچاوروونی به به‌ڵگه‌وه له‌لایەن په‌روه‌ردگارەكه‌تانه‌وه به گه‌یاندنی به‌یانی قورئان بۆ خه‌ڵكی جیهان، به‌ڵكو سه‌عد ده‌یه‌وێت سه‌رقاڵتان بكات له بانگه‌وازكردن بۆ لای اللە له‌سه‌ر به‌رچاوڕوونی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارەكه‌تانه‌وه جا هیچ نزخ و قورساییه‌كی بۆ دامه‌نێن به‌ڕاستی ئه‌و له‌م كه‌سانه‌یه کە هیدایه‌ت نادرێن، وه به‌ڕاستیش فەرمان و باس و خواسەکەی ئه‌ومان بۆ ڕوون بوویه‌وه له میانه‌ی گفتوگۆكه‌ی له‌گه‌ڵ پشتیوانەکان، وه به‌ڕاستیش ئێوه قسه‌و گفتوگۆتان له‌گه‌ڵ كرد به به‌یانه‌كانی ئیمام مه‌هدی جا ئه‌و پشتی له هه‌مووی هه‌ڵكرد هه‌روه‌ک بڵێی هه‌ر گوێیشی لێ نه‌بووبێت یا نه‌شیخوێندبێته‌وه؛ به‌ڵكو پیت به پیت خوێنوویه‌تیه‌وه‌و هیچ خاڵێكیشی له‌ده‌ست نه‌داوه تێیدا تا به‌یانێک بهێنێت تهفسیرێكی چاكتری هه‌بێت، وه به‌ڕاستیش ئێوه به‌ڵگه‌تان به‌سه‌ردا هێنایه‌وه‌و به‌سیشه، حوكم و بڕیاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وانه جێده‌هێڵین کە به‌دوای ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن وه هه‌ڵده‌ستین به داخستننی بابه‌ته‌كه‌ش تا چیتر كاتی زیاترتان به فیڕۆ نه‌دات،
جا پشت بكه‌نه نه‌زان و نه‌فامه‌كان.
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.
ـــــــــــــــــــــ